به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا وتی: دۆخی خراپی کرماشان له بومه‌له‌رزه‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کێشه‌کانی کوردستان به هۆی بومه‌له‌رزه‌وه به‌رچاو نه‌که‌وێت.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: بومه‌له‌رزه‌کانی ئه‌م دواییه زیانی له ۴ هه‌زار و ۱۴ خانوو له کوردستان داوه که هه‌زار و ۱۷۶ بینای له شار و ۲ هه‌زار و ۸۳۸ خانووی دیکه‌شی له گونده‌کاندا بووه، له‌م ڕێژه ۲ هه‌زار و ۸۰۰ بینای پێویستیان به نوێژه‌ن کردنه‌وه‌یه و هه‌زار و ۲۱۴ خانووی دیکه‌ش ده‌بێت دروست بکرێنه‌وه.
پارێزگای کوردستان زیادی کرد: زیانه‌کانی بومه‌له‌رزه‌کان له پارێزگای کوردستان به‌ڕاستی زۆره و ئێمه‌ش پێویستمان به هه‌مان ئه‌و یارمه‌تیانه‌یه که بودجه‌دا بۆ کرماشان له‌به‌ر چاو گیراوه. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که کاری زۆر زیاتر بۆ کۆنترۆڵی کاره‌ساته‌کان بکه‌ین و بودجه‌ی زیاتریشی بۆ ته‌رخان بکرێت.
مورادنیا جه‌ختی کرد: به‌و پێیه‌ی کوردستان له سه‌ر قڵهشی سنه-سیرجان دایه ده‌بێت زۆربه‌ی ماڵه‌کانی پته‌و بکرێنه‌وه تاکوو له به‌رانبه‌ر بۆمه‌له‌رزه خۆڕاگر بن، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕووی په‌روه‌رده‌شه‌وه زانیاری زیاتر له سه‌ر بومه‌له‌رزه به خه‌ڵک بداین.
Your Comment