به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی ڕایگه‌یاند که گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تلاڤیڤه‌وه بۆ قودسی داگیرکراو ۳ ساڵ کاتی پێویسته.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئه‌م کاره وتی: هه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێشتر ئاماژه‌یان دابوو که ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕابردوو چ دیموکڕات و چ کۆماری خواز به پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانیان له دابین کردنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
نائۆرت پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌م کاره‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌توانێت ببێته هۆی ساز کردنی خولێکی نوێی دانوستانه‌کان، ئێمه هێشتا ماندوو نه‌بووین له گه‌یشتن به ئاشتی و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کاتی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا وتی: ده‌بێت سه‌ره‌تا کۆنگرێسی ئه‌مریکا بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م کاره دابین بکات و دواجار باشترین شوێن له ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له شاری قودس بدۆزرێته‌وه. ئه‌م کاره کاتی پێویسته و ڕه‌نگه چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ۳ ساڵ بۆ ئه‌م کاره دیاری کراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات که زووتر یان دێرتر ئه‌نجام ببێت.
Your Comment