به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی عوکازی سعوودی، شوان داودی، نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له پارلمانی عێراق وتی: هه‌موو داعشییه‌کان تاکوو ئێسته خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه نه‌کردووه و به‌رده‌وام له حه‌ویجه و ده‌ورووبه‌ری که‌رکووک له هات و چوو دان.
ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز هۆشداری له‌م گرووپه چه‌کداره‌ی داعش داوه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م تاقمه له ده‌رووبه‌ری حه‌یجه و توزخورماتوو له هات و چوو دان و داوای جیابوونه‌وه‌ش ده‌که‌ن و مه‌ترسییه‌کی دیکه‌شیان بۆ عیراق دروست کردووه.
ئه‌وم ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی دا که ۲۴ کاتژمێر دوای لێدوانه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که ڕایگه‌یاند به ته‌واوی به سه‌ر عێراقدا زاڵ بوون و داعش له هه‌موو خاکی ئه‌م وڵاته ده‌ر کراوه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که داعش هێشتا له حه‌ویجه و توزخورماتوو بوونی هه‌یه.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی حه‌فته‌ی ڕابردوو جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عیراق به سه‌ر داعش له سه‌رتانسه‌ری عێراقی ڕاگه‌یاند.
Your Comment