به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، فه‌رمانبه‌رانی کۆشی سپی دوێنێ ڕایانگه‌یاند که کۆنگرێسی ئه‌مریکا مۆڵه‌تی داوه تاکوو به‌رجام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکارییه‌کی تێدا بکرێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ کۆشکی سپی، به‌م شێوه‌یه ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری تێدا بکرێت، گه‌ڕایه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی دۆناڵد ترامپ.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماده نه‌بوو که پێبه‌ند بوونی ئێران به به‌رجام جارێکی دیکه واژۆ بکات و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی به کۆنگرێسی ئه‌مریکا سپارد که بڕیاری له سه‌ر بدات و بۆ ئه‌م کاره‌ش ۲ مانگ مۆڵه‌تی به ئه‌ندامانی کۆنگرێس دا.
ئێسته دوای ته‌واو بوونی ئه‌م مۆڵه‌ته، ڕێبه‌رانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که ئاماده نین که هیچ گه‌ماڕۆیه‌کی ناڤۆکی دووباره به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن و به بێ هیچ ده‌ستکاریه‌ک ئه‌م مۆڵه‌ته کۆتایی پێدێت.
به‌م شێوه‌یه ئێسته سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بێت خۆی بڕێار له سه‌ر به‌رجام و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بدات، ئاژانسی ناڤۆکی و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایانگه‌یاندووه که ئێران پێبه‌نده به به‌رجام و هیچ کێشه‌یه‌ک بوونی نییه، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ دژی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یه و له دوای بیانۆیه تاکوو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
فه‌رمانبه‌رێکی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌ت ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان بکات بڕیاری کۆتایی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به کۆنگرێس بسپێرێت.
Your Comment