به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئه‌رکانی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ڕایگه‌یاند که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه که له بۆردمانی ئاسمانی ناوچه‌که باکوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ی خواخۆرک و مه‌تینا ۲۹ هێزی په‌که‌که کوژراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که ناوچه‌ی خواجۆرک ۱۷ ئه‌ندامی په‌که‌که و له ناوچه‌ی مه‌تینا ۱۲ ئه‌ندمای په‌که‌که به هۆی بۆردمانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا کوژراون.
شایانی باسه که له ساڵی ۲۰۱۵وه سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که شه‌ڕی ناوخۆیان ده‌ست پێ کردووه‌ته‌وه و له‌م نێوانه‌دا به سه‌دان که‌سی دیکه له خه‌ڵکی تورکیا کوژراون.
Your Comment