بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕووداوی هاتوچۆی زنجیرەیی لە نێوان چەند ئۆتۆمبیل لە سەر ڕێگای سەقز- دیواندەرە نەگەیشتوو بە زەڕینە ڕووی دا.
جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە پاش ڕوودانی ئەو ڕووداوە پێنج ئامبوڵانس نێردرایە شوێنی ڕووداوەکە، وتی: بەداخەوە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
نابراو ئاشكرای کرد: تا ئێستا ٤ کەس لە بریندارەکان چوونەتەوە ماڵ و پاشماوەی بریندارەکانیش دۆخیان ئاسایی ڕاگەیێندراوە.
Your Comment