به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌رمانداری شاری بانه دوێنێ هه‌ینی له ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی کردن له فستیڤاڵی چیرۆک نووسی بانه وتی: به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه بووته هێمایه‌کی فهرهنگی بوونی خه‌ڵکی شاری بانه. پێویسته که ئێمه به‌رهه‌م فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌م شاره پا به پای کاری بازه‌رگانی کردن په‌ره‌ی پێبده‌ین.
هه‌روه‌ها حه‌میدڕه‌زا خۆشبه‌خت، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فههرنگ و ئیرشادی شاری بانه وتی: ده‌توانین له خوله‌کانی داهاتوودا ئه‌م فستیڤاڵه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه ببه‌ین. گومانی تێدا نییه که بۆ نێونه‌ته‌وه‌یی بوونی ئه‌م فستیڤاڵه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که دهبیرخانهیهکی هه‌میشه‌یی بۆ دابمه‌زرێنین.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هیوادارم که دوای هه‌وڵی به‌رپرسان بتوانین ۱۲مین خولی فستیڤاڵی چیرۆک نووسی بانه به ئاماده بوونی وڵاتانی دیکه‌ش به‌ڕێوه ببه‌ین.
خۆشبه‌خت جه‌ختی کرد: ئه‌م فستیڤاڵه به دوو زمانی کوردی و فارسی له به‌شی چیرۆکی منداڵان، میرمنداڵان و گهرهساڵان و به‌شی وتار له میانه‌ی ڕؤژانی ۲۱ تاکوو ۲۳ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری بانه زیادی کرد که هه‌زار و ۶۸ به‌رهه‌م به ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه که سه‌رجه‌م ۶۰ به‌رهه‌م بۆ کێبه‌رکێ کردن له فستیڤاڵه‌که‌دا هه‌ڵبژێردراون.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: له‌م ڕێژه‌یه ۳۰ چیرۆکی به زمانی کوردییه و ۳۰ چیرۆکی دیکه‌شی به زمانی فارسی، له به‌شی منداڵانیش ۶ چیرۆک ده‌خوێندرێته‌وه.
Your Comment