به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له شینهوا، ته‌قه کردن له ماڵێک له باکووری ڕۆژاوای شاری هیوستونی ویلایه‌تی تێگزاس، ۳ کوژراوی لێکه‌وته‌وه.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان، که‌سێک له دانیشتوانی ئه‌و ماڵه ههڵاتووهته ناو شه‌قام و دوای له‌م شایه‌تحاڵه کردووه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بکات.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که پیاوێکی ۳۵ ساڵه به ناوی جێفری نۆبل که ناسیاوی ئه‌و ماڵه بووه ده‌ستی کردووه‌ته ته‌قه کردن و سێ که‌سی لێیان کوشتووه.
دواتر ته‌قه که‌ره‌که هه‌ڵاتووه و پۆلیس به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
Your Comment