به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکەی ترامپ، بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری لە موسڵمانان دەکات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، یه‌كێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان، داوای لە وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دەکات، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌تبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ش دراوه که "ئه‌م بڕیاره فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو موسڵمانان هان دەدات، به‌و هێزانه‌ی هه‌یانه به‌رگری له شاره پیرۆزە و مافه‌كانیان بكه‌ن. وه‌ك زانایانی موسڵمان، له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به مافه‌كان له‌باره‌ی مه‌ترسیی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، داوا ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌ینییه‌ك خۆپیشاندانی پشتیوانی له قودس سازبكرێت
ڕاشگه‌یێندراوه که داوا له موسڵمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ین دژ به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر یه‌كه‌م ڕووگەی موسڵمانان، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئەنجامبدەن .
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: قودس پایتەختی ئیسرائیلە و کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بنێین بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەشی کرد، باڵوێزخانەى ئەمریکا لە تێلاڤیهوه بگوازێتەوە بۆ قودس.
Your Comment