AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٣ ١٣:٢٧

وێرای دەربڕینی نیگەرانیی بۆ دۆخەکە؛

نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر یەمەن بوو

نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر یەمەن بوو

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی بۆ پێکدادانەکان لە یەمەن دەربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی بە پەلەی هێرشە ئاسمانی و زەوییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "الجزیرە"، ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها خوازیاری کرانەوەی تەواو رێگاکان بەڕووی هەناردەی بازرگانی و یارمەتیگەکی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی لێقەوماوی یەمەن بوو.

ناوبراو وێرای هۆشداری دان بۆ مەترسیی برسێتی، نەخۆشی و مەرگ لە سەر ملیۆنان کەس لە یەمەندا، وتی: ملیۆنان منداڵ و ژن و پیاوی یەمەن لە دۆخێکی سەخڵەتی نەخۆشی و قاتەساڵی و برسێتیدان و ئەمە جێی نیگەرانییە.

شایانی باسە کە ڕژیمی زایۆنی نزیکەی ٣ ساڵە بە هاوڕێتیی چەند وڵاتی عەرەبیی ژێر فەرمانی پەلاماری یەمەنی داوە و لەوساوە هەزاران کەسی یەمەنی کۆژراو و برینداربوون و زیانێکی زۆر نە ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووە.

News ID 14976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha