ئەگەر هەندێ وڵات دوورن لە ئێمە تاوانی خۆیانە/ڕێگای ڕزگاری تەنیا یەکگرتنە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران دەیەوێت لەگەڵ هەموو وڵاتان پەیوەندی هەبێت، وتی: ئەگەر هەندێ وڵات دوورن لە ئێمە تاوانی خۆیانە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمیانەی دیدار لەگەڵ خەڵکی زابۆل وتی: ئێران دەیەوێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی باشی هەبێت.

ڕۆحانی وتی: خەڵکی سیستان و بەلووچستان بە درێژایی مێژووی ئێران و مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئەرکی قورسی پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژاوی ئێرانیان لە ئەستۆ بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەم نیشتمانە، نیشتمانەی گەورەکان، زانایان، شەهیدانی گەورە و نیشتمانی ئایەتوڵڵای گەورە سیستانیە کە ئەمڕۆ وەک سەرچاوەیەکە بۆ شیعە و سوننە و کورد لە وڵای عێراق. ئەو ڕۆژەی کە سوننە پێویستی بە یارمەتیە لە نەجەفەوە قسە دەکات؛ ئەو ڕۆژەی کە گیانی خەڵکی کورد لە مەترسیدایە و ڕۆژێک کە داعش و تیرۆریزم هەڕەشە لە سەربەخۆیی عێراق دەکات بە فەرمانی ئەو خەڵک لە بەرانبەر داعشدا شۆڕش دەکەن.

ڕۆحانی زیادی کرد:ئەمڕۆ ئێمە لە شوێنێکدا دەژین کە شانازی ئێمەیە کە یەکگرتوویی و یەکێتیمان پاراستووە. سیستان و بەلووچستان بە هەموو جۆراوجۆرییە مەزەبی و ئیتنیکیەکەیەوە، یەکگرتوویی خۆی و سنوورپارێزیی ئێران و فەرهەنگی ئیسلامی ڕاگرتووە.

 درێژەشی دا: لە حاڵێکدا کە لە عێراق، سووریا و یەمەن کێشەی نێوان ئیتنیک و مەزەبەکان و تیرۆر و تیرۆریزم هەیە، خەڵکی دلێری ئێران چ شیعە و چ سوننە لە سەرانسەری وڵاتدا یەکگرتوویی خۆیان پاراستووە.

 سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریستەکان لە هەموو شوێنێکدا جگە لە ئێران دزەیان کردووە، ڕایگەیاند: هۆکاری ناکارامەیی ڕەوتی تیرۆریزم، یەکگرتوویی و ئیمانی خەڵک بە ئیسلام و هۆگریی ئەهلی بەیت بووە و هیچ کات خەڵکی ئەم ناوچەیە دەرفەت بە تیرۆریزم و توندوتیژی نادەن.

 هەروەها وتیشی: خۆشحاڵین ئەمڕۆ بنکە سەرەکییەکانی داعش لە ناوچەکە تێکشکاوە و خەڵک بە هاوکاری سوپای وڵاتەکەیان توانیویانە چۆک بە تیرۆریزم دابدەن.

ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ناوچەکە پیلانێکی دزێویان داڕشتبوو بڕیار نەبوو تیرۆریزم و داعش لە ماوەی چەند ساڵدا لەناوبچێت، ئەوان پیلانیان بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤین داڕشتبوو و دەیانەویست تیرۆریزم لە عێراق و سووریا بۆ هەموو ئاسیا بگوازنەوە، شارستانیەتی ئیسلامی لە ناوببەن ، ڕواڵەتی ئیسلام تێکبدەن، ئیسرائیل بەهێز بکەنەوە، جێگەی پێ خۆیان پتەو بکەنەوە، بەڵام خەڵکی هۆشیاری ناوچەکەی ئێمە ئەو پیلانەیان هەڵوەشاندەوە.

جەختیشی کرد: رێگای ڕزگاری ئێمە یەکگرتوویی و برایەتیە، ئێمە خاوەن یەک قیبلە، یەک پێغەمبەر ، یەک ڕەمەزان، یەک قوربان و یەک ئەخلاقین و ئەویش ئەخلاقی محەمەدیە. هەموو شیعە و سوننەکان، عاشقی بنەماڵەی ڕەسالەتین، ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە یەکبگرن و ئێمە هەمیشە یار و پشتیوانی هەموو موسڵمانان لە سەرانسەری ناوچەکەین.

ڕۆحانی ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت ناوچەکە ئەمن و بەهێز بێت، ئێمە دەمانەوێت هەموو وڵاتانی دراوسێمان  ئاوەدان بن؛ ئەم بەلێنێکە بە وڵاتانی دراوسێ داومانە ودەخوازین کە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا پەیوەندی برایانەمان بێت. ئەگەر هەندێ وڵات دووریان لە ئێمە گرتووە، تاوانی خۆیانە. ئێمە نامانەوێت کە پەیوەندی نێوان وڵاتانی دراوسێ و جیهانی عەرەب ئاڵۆز بێت.

وتیشی: تاوانی ئێمە هەندێ وڵات شازادەی تێدایە و هەندێ وڵات چەندین ساڵە یارمەتی داعش دەدات کە ڕەخنە بکەنە ناوچەکە و ئەمڕۆ کە بنکەکانی داعش داڕووخاوە، تاوانی ئێمە نییە.

 جەختیشی کرد: شیعە و سوننە بوون، ژن یان پایو بوون هەڤیازی نییە هەموو ئێرانین و پێکەوە دەژین.

News Code 14921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =