به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سێرگەی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌م کۆبوونه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دیسان پشتیوانی له ده‌وڵه‌ت و سوپای سووریا کرد بۆ دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان و ئاماژه‌ی دا که هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا بۆ جێبه‌جێ کردنی خاڵه‌کانی ئاستانه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: پڕۆسه‌ی له‌ناوبرنی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کان له سووریا ڕوو له کۆتایی ده‌ڕوات. ئه‌و هێزانه‌ی که به بێ مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌م وڵاته‌ن ده‌بێت له سووریا بکشێنه‌وه.
لاورۆف سه‌باره‌ت به ئێران و عه‌ره‌بستان وتی: به‌داخه‌وه نابێت په‌یوندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته وه‌ها بێت، ئێمه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م دوو وڵاته ده‌بێت پێکه‌وه دانوستانیان هه‌بێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رجامیش وتی: ئه‌م ڕێککه‌وتنه له سه‌ر جێگه‌ی خۆیه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناڤۆکیش جه‌ختی کردووه که ئێران پێبه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی خۆی، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م بابه‌ته‌یه که ئه‌م ڕێککه‌وتنه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی به‌سه‌ردا نراوه و ڕێککه‌وتنێکی جیهانییه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌م ڕێککه‌وتنه بکشێته‌وه به‌و مانایه که به‌ڵێنه‌کانی خۆیی پێشێل کردووه و ئه‌مه‌ش زه‌رب له بایه‌خی ئه‌مریکا و به‌ڵێنه‌کانی له ئاستێکی جیهانیدا ده‌دات.
Your Comment