بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی کراوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی داخوازیی ٥٠ کەس لە نوێنەران بۆ یەکەمایەتی بەخشین بە پلانی خێرای هەموارکردنی بڕگەی "ه"ی تێبینیی یەک و لکاندنی بڕگەیەک بە تێبینیی ۹ی یاسای بوودجەی ١٣٩٦ی هەتاویی وڵات بە ئامانجی یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارایزگای کرماشان خرایە رۆژەڤەوە و پەسندکرا.
بە ئاوردانەوە لە پەسندکرانی یەکەمایەتیی ئەو پلانە، لە دانیشتنی کراوەی ئەمڕۆ یان لە کۆبوونەوەی داهاتووی مەجلیس، خێراییەکی ئەو پلانە دەخرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری پەسدکرانی کۆتایی، بەستێنی یارمەتی گەیاندنی بە پەلەتر و خێراتری یارمەتیگەلی دەوڵەتی بە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دابین دەکرێت.
عەبدولڕەزا میسری نوێنەری خەڵکی کرماشان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە نوێنەرایەتیی ئامادەکارانی ئەو پلانە و بە ئاماژە بە درێژخایەنی سەخڵەتییەکانی بوومەلەرزە و زیانەکانی بوومەلەرزەکەی کرماشان وتی: گەڕەکی پۆڵایی سەرپێڵ زەهاو و زۆربەی گەندەکانی هاوێری سەدانسەد وێران بوونە، هەزاران کەس بریندار و ژمارێکی زۆریان لە مۆغەرەی پشتەوە زیانیان پێگەیشتووە و کەرەسەی ناوماڵ و ژیانی خەڵکی لە ناوچووە و دەبێ بۆ یارمەتیدانیان هەنگاوی بە پلە هەڵگیرێت.
میسری بیریشی هێنایەوە: ئەو پلانە دوو یان سێ تایبەتمەندیی هەیە و لەوان پێدانی وامی ٤٠ ملیۆنی بە گوندنشینان و ٥٠ ملیۆنی بە بەرکەوتووانی شارییە.
لە ئەنجامی دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیس یەکەمایەتیی ئەو پلانە خرایە دەنگدانەوە کە ۱۴۷ نوێنەری دەنگی ئەرێنی و ٣ نوێنەر دەنگی نەرێنی و ٨ نوێنەریش دەنگی بێ لایەن (سەرجەم ۱۹۷ دەنگ)یان دایە.
Your Comment