ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د فاتمی زاده: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به هۆی ڕیفراندۆمه‌وه کێشه‌ی زۆری بۆ دروست بووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ عه‌باس به‌یاتی، ئه‌ندامی پارلمانی عێراق ئه‌نجام داوه.
* پڕۆسه‌ی شه‌ڕ دژ به داعش و له‌ناو بردنی ته‌واوی تیرۆریسته‌کان و هه‌روه‌ها ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه ئازاد کراوه‌کان چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و بڕێک خوێندنگه‌ی فقهی تیرۆریسته‌کان له که‌نداوی فارس ببینه‌وه تاکوو داعش به ته‌واوی کۆتایی پێبێت. ئه‌م لێدوانی سه‌ردار سلێمانی که داعش له ڕووی مه‌یدانییه‌وه له‌م چه‌ند مانگه‌دا کۆتایی پێدێت ته‌واو دروسته و داعش چه‌ند ڕۆژێک زیاتر له ته‌مه‌نی نه‌ماوه، به‌ڵام ده‌بێت له ئاستی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئابووریش ڕووبه‌ڕووی بیرۆکه‌ی داعش ببینه‌وه تاکوو جارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه. ئێمه له ڕووی ماڵییه‌وه داعشمان شکست داوه به‌ڵام هێشتا له ڕووی بیرۆکه‌وه ده‌بێت به‌م شه‌ڕه درێژه بده‌ین.
* لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم چییه، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات که مه‌سعوود بارزانی له لایه‌ن دادگاکانی عێراق تانه‌ی له‌سه‌ر بدرێت؟
سزا دانی ڕێبه‌رانی هه‌رێم پێویستی به هه‌نگاوی دادگایه و ناکرێت به لێدوانی سیاسی وه‌ها کارێک بکه‌ین. ڕیفراندۆم بووه‌ته ڕابردوو و هیچ که‌سێک له عێراق و جیهان پشتی نه‌گرت، به‌ڵام بڕێک له ڕێبه‌رانی کورد ویستیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م بۆچوونه‌ی عێراق و جیهان ببنه‌وه و ئێسته‌ش ده‌بێت تاوانی هه‌ڵه‌که‌ی خۆیان بده‌ن و به ده‌یان کێشه ڕووی تێکردوون. ئه‌م دۆخه خۆیان به ده‌ستی خۆیان دروستیان کرد.
له‌ناو خودی ڕێبه‌رانی کوردیش ناکۆکی قووڵ هه‌یه و زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی کورد دژی ئه‌م هه‌نگاوه بوون به‌ڵام ئاماژه‌یان داوه که له ترسی کاردانه‌وه جه‌ماوه‌ری بێ ده‌نگ بوون. دادگایی کردنی ڕێبه‌رانی کورد پێویستی به هه‌نگاوی دادگا هه‌یه و ئه‌مه کارێکی سیاسی نییه، به‌ڵام ئیمه ئیمانمان به گفتوگۆ هه‌یه و کورده‌کان جیا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌بێت بی سهڵمێنن که ڕێز له یاسای بنه‌ڕه‌تی و یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌گرن.
* ڕێبه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند که سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم دروست بوونی ئیسڕائیلێکی دووهه‌مه له ناوچه‌که. بۆچی زایۆنییه‌کان له هه‌ولێر پشتیوانی ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که کورده‌کان پڕچه‌ک بکه‌ن؟
قسه‌ی ڕیبه‌ری ته‌واو دروسته. خاڵی گرنگ ئه‌مه‌یه که ئیسڕائیل دانی به‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمدا ناوه به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ خۆیان له‌م شته لانه‌داوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ناوچه‌که نیگه‌ران بن که پردێک له نێوان هه‌رێم و ڕژیمی ئیسڕائیل دروست ببێت و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که تێک بدات. ئیسڕائیل هۆکاری شه‌ڕ و ناکۆکی له ناوچه‌که‌یه و وڵاتانی ناوچه‌که چۆن ده‌توانن دروست بوونی ئیسڕائیلێکی دوهه‌م قبوڵ بکه‌ن.
* ڕۆڵی ئایه‌توڵا سیستانی له دوای ڕیفراندۆم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئایه‌توڵا سیستانی گه‌ره‌نتی ره‌وته سیاسییه‌کانی عێراقه به‌ڵام ئایه‌توڵا سیستانی له ورده‌کارییه‌کان ده‌ستێوه‌ردان ناکات ته‌نیا دڵنیاییه بۆ ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری وڵات. ئه‌م که‌سایه‌تییه جه‌ختی کردووه که یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت و کاته هه‌ستیاره مێژووییه‌کان ڕاوبۆچوونی خۆی به سیاسییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و چاکسازی پێشکه‌ش ده‌کات. بۆچوونی سه‌باره‌ت به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ڕوون بوو، داوای کرد تاکوو یه‌کپارچه‌یی عێراق به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته بپارێزرێت. چون بوونی ئایه‌توڵا سیستانی وه‌ک باوکێک وایه له کار و باره‌کان و داوای به‌رانبه‌ری بۆ هه‌مووان ده‌کات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چاکسازی له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق.
* بۆچی حه‌شدی شه‌عبی به ده‌ستێوردان له هه‌رێم و که‌رکووک تاوانبار ده‌کرێت؟
حه‌شدی شه‌عبی له‌مڕۆدا ڕێکخراوێکی ئه‌منیه‌تی یاساییه و له ژێر فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیرانه و دوای سوپا و پۆلیس سێهه‌مین هێزی عێراقه که ئه‌منیه‌ت بۆ ئه‌م وڵاته دابین ده‌کات. حه‌شد به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق به‌شداری ئۆپراسیۆنی که‌رکووک و دیالێ و سه‌لاحه‌دین و موسڵی کردووه و خۆی ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه و کێشه‌ی له‌گه‌ڵ که‌س نییه.
پاشه کشه کردن به هێزه کوردییه‌کان بێ شه‌ڕ و به ئاشطی ئه‌نجام بووه و له نێوان هه‌رێم و به‌غدا شه‌ڕێک ڕووی نه‌داوه. که‌واته هه‌ر کارێک هێزه‌کانی عێراق له‌م ناوچانه ئه‌نجامیان داوه به هاوکاری خودی کورده‌کان بووه، خودی مه‌سێحییه‌کانی عێراق داوایان کرد که هێزه‌کانی عێراق له ناوچه‌کانیان ئاماده بن.
* سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له هه‌ولێر ڕوون کردنه‌وه بده‌ن و بۆچوونی ئێوه چییه؟
هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێران سووکایه‌تی به هه‌زاران نه‌فه‌ر له ئێران بوو، له ڕاستیدا کونسولگه‌ری خاکی وڵاتانه و ئه‌م کونسولگهرییه خزمه‌ت به خه‌ڵکی هه‌رێم ده‌کات نه به ئێرانییه‌کان و له ڕاستیدا له درێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ولێره. ئێمه زۆرمان پێ سه‌یر بوو که که‌سانێکی کورد هێرشیان کرده سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران. ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بوو. ئه‌مه مافی خه‌ڵکه که به ئاشتیانه له به‌رده‌م کونسولگه‌رییه‌کان کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆچی له به‌رانبه‌ر کونسولگه‌ری ئه‌مریکا ئارام کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن به‌ڵان به کونسولگه‌ری ئێران و تورکیا گه‌یشت ئاڵای ئه‌م وڵاتانه‌یان کێشایه خواره‌وه؟ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکاش دژی ئه‌م ڕیفراندۆمه بوون، بۆچی ته‌نیا ده‌بێت له به‌رده‌م کونسولگه‌ری ئێران ئه‌م کاره بکرێت؟ ئه‌گه‌ر بابه‌تی که‌رکووکه ئێران په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه نییه و ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له شه‌ڕی دژ به داعش و تیرۆریسته‌کان ڕۆڵی هه‌بووه.
Your Comment