بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو لە هەژماری تویتەری خۆیدا کاردانەوەی نیشان دا بە بەڵگە پاگەندەییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئێران و ئەلقاعیدە نووسی: ریکۆردێکی دزێۆ لە کاریگەریی دۆلارە نەوتییەکان؛ هەواڵی درۆیینی ڕێکخراوی سیا و بنیاتی بەرگریی لە دیموکراسی بە بەڵگە دەستچنەکانی ئەلقاعیدە سەبارەت بە ئێران ناتوانێ پاکانەیەک بێت بۆ ڕۆڵی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ڕووداوی ١١ی سێپتامبر.
زەریف ڕاشیگەیاندووە: لەو لاپەڕانەدا کە هیچ ئامانجێکی جگە لە سڕینەوەی نەنگی ئەلقاعیدە کە لە داوێنی هاوپەیمانانی ئەمریکادا پەروەردە کراوە ناپێکێت، ئیدعا کراوە کە ئێران پاڵپشتیی دارایی و چەک و چۆڵی لەو گرووپە کردووە.
جەختی لەوەش کردۆتەوە: ئەو پاگەندانە لە کاتێکدا دەوترێن کە بە پێچەوانەی وڵاتانی ناوچە، تاران بەردەوام هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای خۆی هەمبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک تاڵەبان، ئەلقاعیده و داعش هەبووە.
Your Comment