حەشدی شەعبی ڕێگری کرد له‌ دابه‌ش بوونی عێراق

سەرۆکی فراکسیۆنی "المواطن"ی پەرلەمانی عێراق وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌یان نه‌دا که‌ وڵاتی عێراق دابه‌ش ببێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – موحەمەد فاتمی زادە: ڕۆژی سێهەمی ڕەزبەری ١٣٩٦، بەرانبەر لە گەڵ ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ ی زایینی، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو کە ئاکامەکەی، دەنگی ئەرێ دەنگدەران بە جودایی بوو.

سەرەڕای دژایەتیی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بەرانبەر جودایی هەرێمی کوردستان، ڕیفراندۆمەکە ٢٥ ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو. چاودێران لە سەر ئەو باوەڕەن سەربەخۆیی هەرێم قازانجێکی بۆ خەڵکی کورد نابێت؛ چونکوو وڵاتێک کە دەوروبەری وشکایی بێت و لەباری جوگرافیای سیاسییەوە لاواز بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەدایک دەبێت.

هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ حامد خزری سەرۆکی فراکسیۆنی مواتن لە پەرلەمانی عێراق ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت.

ڕای ئێوە لە سەر بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دژایەتییەکانی نێوان ڕێبەرە کوردەکان چییە؟ ئایا لە یاسای بنەڕەتیدا ڕێگا بۆ سزادان و شوێن گرتنی مه‌سعوود بارزانی هەیە؟

بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی مێژووی بوو کە زیانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خودی کوردەکان. ئەو ڕیفراندۆمە دژی یاسای بنەڕەتی عێراق بوو و بە تواوەتی ڕەت کراوەتەوە. سەرەرای دژایەتییەکانی پەرلەمان و دادگای باڵا هەر بەڕێوە چوو. زۆربەی نەتەوەکانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دژایەتییان کرد بەڵام بەداخەوە بەڕێوە بەرانی ئەو ڕیفراندۆمە سەرەنجیان بە ئەو هەڵویست و قسانە نەدا و داواکاری وڵاتانی دراوسێیشیان بەرێوە نەبرد.

لەم دواییانەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە واتای دروست بوونی ئیسرائیلی دووهەم لە ناوچەکەیە. بە ڕای ئێوە هۆکاری پاڵپشتی زایۆنییەکان لە هەولێر و بۆ پڕچەک کردنی سەربازی هەرێم چییە؟

پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی لە دامەزراندی وڵاتێکی کوردی ڕوون و ئاشکرایە. بەرپرسانی زایۆنی ئەو ڕیفراندۆمەیان پەسەند کرد، هاتوچۆیەک لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و ئیسرائیل ڕووی دا و لە چەندین ڕێوڕەسمیشدا ئاڵای ئیسرائیل لە هەولێر چووە سەرەوە.

ئیسرائیل و دۆستانی بە دوای دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکەن و ئەو پرسەش تەنیا بۆ عێراق نییە. هەر بەم بۆنەوە بە دوای لاواز کردنەوەی ئەو وڵاتانە لە ڕێگای شەڕی ناوخۆیین.

دەوری ئایەتوڵڵا سیستانی لە چارەسەری دژایەتییەکان بەرانبەر بەرێوە بردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دروست کردنی یەکێتی لە نیوان عێراقییەکان چۆن لێک دەدەنەوە؟

مەرجەعیەتی باڵای دینی لە دۆخە هەستیارەکاندا دەوری گرنگ و کاریگەریان هەبووە و دەوری دابین کردنی ئاسایش و دڵنیایی بۆ تەواوی گرووپ و چینەکانی خەڵک دەگێڕن.

فتوای جەهادی کەفایی ئەوان بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانیش دەوری ڕزگارکەری بۆ عێراق بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکان هەبوو. مەرجەعیەتی دینی عێراق بەرانبەر پرسی ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش تێبینی گرنگی هەبوو و داوای لە هەمووان کرد بۆ هەوڵ لە پێناو یاسای بنەڕەتی و دادگای باڵای عێراق.

هۆکاری تۆمەتبار کردنی حەشدی شەعبی بە دەستێوەردان لە گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئۆپراسیۆنی کەرکووک چییە؟

هەوڵ بۆ تۆمەتبار کردنی حەشدی شەعبی سروشتییە. لە بەر ئەوەی کە حەشدی شەعبی لە بەرگری لە دابەش بوونی عێراق دەوری گرنگی هەبوو. حەشدی شەعبی لە شکست دانی داعش و لەناو بردنی و هەروەها پووچەڵ کردنەوەی نەخشەی دوژمنان لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری هەبوو.

هەر بەم بۆنەوە لە لایەن وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزمەوە تۆمەتبار دەکرێت.لە بەر ئەوەی کە لە گەڵ گەڵاڵە و نەخشەی وڵاتانی دوژمن بۆ دابەش کردنی عێراق و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دژایەتی کرد. چونکوو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەبوایە هۆی شڵەژاوی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە.

News Code 14016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =