بڕیاری له‌ سێدارەدان بۆ سەرکردەیەکی باڵای بەعس و جێگرەکانی لە عێراق

عەبدولباقی ئەلسەعدوون یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حزبی بەعس لەگەڵ چەند جێگری بە حوکمی سێدارە سزا ده‌درێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کاناڵی سومرییە، دادگای باڵای عێراق عەبدولباقی ئەلسەعدوون سەرکردەیه‌کی حزبی بەعس و چەند جێگرێکی بە حوکمی له‌سێدارەدان سزا ده‌درێن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کە نەیویست ناوی بدرکێت، وتی: دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق عەبدولباقی ئەلسەعدوون و چەند جێگرێکی بە تاوانی جەنایەتی جەنگی لە دژی خەڵکی عێراق لە سه‌رده‌می ڕژیمی پێشوودا بە حوکمی لەسێدارەدان سزا داوە. ئەلسەعدوون لە دوای ئیبراهیم عیزەت ئەلدەوری بە کەسی ژمارەی دووی بەعس ناوی لێدەبرێت.

هێزی ئاسایشی عێراق مانگی ژوئەنی ٢٠١٥ عەبدولباقی ئەلسەعدوون یەکێک لە رێبەرەکانی حزبی بەعسی لە سەنتەری شاری کەرکووک دەستگیر کرد. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە دەستگیری ئەلسەعدوون لە دوای هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراقەوە هاته‌ئاراوه‌ و ئەو زانیارییە گرنگانەی کە لە لای بووە دەبێتە شکستی زیاتری بەعس لە عێراقدا.

وەزارەتی بەرگری عێراقیش دوای بڵاو کردنەوەی دان پێدانانەکانی ئەلسەعدوون ڕایگەیاند کە ئەو بە مەبەستی خۆ شاردنەوە بە چەندین ناوی جیاوازەوە لە عێراقدا ژیاوه‌ و لە چەندین پارێزگادا هاتوچووی هەبووە.

 

News Code 1400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =