سێ کوژاو و بریندار بە هۆی تەقینەوەی مین لە مێهران

تەقینەوەی مین لە شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی سێ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتی پاک کردنەوەی ناوچە مین ڕێژ کراوەکان و بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز یەک کەس کوژرا و دوو کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یەک کەس لە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە لە بەشی پێوە بریندار بووە و دۆخی یەکێک تر لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە کە بە ئوورژانسی ئاسمانی گواستراوەتەوە بۆ ئیلام.

ئە ڕووداوە لە ناوچەی چنگۆلەی شاری مێران ڕووی داوە.

News Code 13937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =