به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له پارێزگای کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کی بە بۆنەی کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بڵاوکردەوە.
ده‌قی ئه‌م پرسه‌نامه‌که:
إنّا لله و إنّا إليهِ رَاجِعُون
به‌رپرسان و خه‌ڵکی ڕێزداری ڵاتی دۆست و دراوسێ - عێراق
هاوژین و منداڵانی به‌ڕێزی خوا لێ‌خۆش بوو جه‌لال تاڵه‌بانی (مام جه‌لال)
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته
بیستنی هه‌واڵی پڕ له داخ و په‌ژاره‌ی کۆچی دوایی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی (مام جه‌لال)، سه‌رۆک کۆماری پێشووی وڵاتی دۆست و دراوسێ - عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌م ڕۆژانه‌ی مانگی موحرهڕمولحەرام که بە ناوی سه‌روه‌ر و سالاری ئازادی خوازانی جیهان - حه‌زره‌تی حسه‌ین (د.خ) -سه‌یدول شوهه‌دا- و یارانی باوهفایهتی، بووه‌ته هۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵکی جوامێر و شۆڕشگێڕی ئێرانی ئیسلامی، به تایبه‌ت وهلایهتمهدار و شه‌هید په‌روه‌ری پارێزگای کوردستان.
ئه‌م که‌سایه‌تییه موجاهد و دڵسۆز و لێهاتووه ساڵانێکی زۆر و دوور و درێژی ژیانی خۆی بۆ شه‌ڕی دژ به دیکتاتۆری حزبی به‌عس ته‌رخان کرد و له ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاریشدا کورسی سه‌رۆک کۆماریی عێراقیبەدەستەوە بوو، ئه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا زیاترین هه‌وڵی دا تاکوو په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ و ئیسلامی ئێران و عێراق په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت و به‌ردوام جه‌ختی له سه‌ر یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کرد و بۆ یه‌کێتی هه‌موو خه‌ڵک و ئێتنیک و هۆزه‌کانی عێراقی ئیسلامی هه‌وڵی ده‌دا...
به‌ش به حاڵی خۆم و وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی پارێزگای فه‌رهه‌نگ دۆستی کوردستانی ئێران بۆ ئه‌و خوا لێ‌خۆش بووه باڵاترین ئاست و به‌خشین له لای خودای گه‌وره داوا ده‌که‌م، هه‌روه‌ها هیوای سه‌بر و تاقه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراق - به تایبه‌ت خه‌ڵکی جوامێر و نه‌به‌ردی کوردستانی عێراق- و هاوژینه به‌ڕێزه‌که‌ی و ئه‌و که‌سانه‌ی تازیه‌باری ئه‌م کۆچ کردووه‌ن، دەخوازم.
سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی شاهرودی
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان و نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبەری
Your Comment