به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ڕێکخراوی دادی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، موجته‌با بوزرگی ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ۶ و ۳۰ خوله‌کی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه، به بۆنه‌ی ته‌قه‌ی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سنووره‌وانی بانه به‌ره‌و ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌ر له یه‌ک کیلۆمه‌تری سنوور له ده‌وروبه‌ری گوندی هه‌نگه ژاڵه، به‌داخه‌وه دوو کۆڵبه‌ر به ناوی حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی و قادر به‌هرامی کوژران.
بوزرگی وتی: دوای ڕاپۆرتی ڕووداوه‌که له لایه‌ن سنووره‌وانی بانه، سه‌رۆکی دادستێنی سه‌ربازی سه‌قز و بانه لێکۆڵینه‌وه‌ی له بابه‌ته‌که و فیشه‌که‌کان کرد.
دادستێنی سه‌ربازی کوردستان وتیشی: هه‌روه‌ها لێژنه‌ی دادستێنیی کوردستان چوونه سه‌ر شوێنی ڕووداوه‌که و به وردی بابه‌ته‌که‌یان تاوتوێ کرد و دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان ۵ که‌سیان ده‌ستگیر کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: چه‌کی تاوانباره‌کان و فیشه‌که‌کان بۆ ناسینه‌وه ڕاده‌ستی به‌شی جه‌نایی پۆلیس کراوه تاکوو ڕای کۆتایی خۆیان له سه‌ر بابه‌ته‌که بڵاو بکه‌نه‌وه.
دادستێنی سه‌ربازی کوردستان هه‌روه‌ها دڵنیایی به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان دا که ئه‌م ڕووداوه به‌دواداچوونی وردی بۆ ده‌کرێت و تاوانباره‌کان به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
Your Comment