به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م کورته فیلمه به ناوه‌ڕۆکی کۆچ کردن له‌باره‌ی ئه‌یلان کوردییه‌وه که به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه هه‌ڵات به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی جیهانی یۆنیسکۆشی به ده‌ست هێناوه.
به هۆی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، نه‌ته‌وه یه‌که‌گرتووه‌کان ئه‌م ده‌رهێنه‌ره کورده‌ی وه‌ک یه‌کێک له سه‌رۆکانی فه‌رهه‌نگی جیهان به مه‌به‌ستی لێک نزیک بوونه‌وه و هاوکاری فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کانی جیهان ناساند.
ته‌یمور قادری چه‌ندین کورته فیلمی به‌رهه‌م هاوردووه که بریتین له هه‌نار میوه‌ی به‌هشته، ده‌دات به سه‌ر بانی ماڵدا، چنینه‌وه‌ی ده‌مه‌و به‌یان، کاتژمێر و باوش. زۆربه‌ی ئه‌م فیلمانه له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره کورده بۆ فیلمه‌کانی هه‌نار میوه‌ی به‌هه‌شته و چنینه‌وه‌ی ده‌مه‌و به‌یان چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه.
قادری له دایکبووی شاری کامیارانه که ده‌که‌وێته ۶۵ کیلۆمه‌تری شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای کوردستان.
Your Comment