بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گفتوگۆی کرد.
لەو پەیوەندییەدا پزشکیان ئاماژەی دایە هێرشی نایاسایی و دەستدرێژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لەوانە ناوەندە مەدەنییەکان و هەروەها بوردومانی دوو دوورگەی خارگ و ئەبوومووسا.
ئەوەشی وت کە دەوڵەت و گەلی ئێران هەرگیز بەدوای شەڕ و ئاژاوەوە نین بەڵام بێ گومان ناوەستن لە بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیکاران.
پزشکیان ڕەخنەشی لە هەڵوێستی تێکدەرانەی هەندێ وڵاتی ئەورووپایی کرد لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی ئیسڕائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە و وتی: باشترە پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.
لای خۆیەوە ماکرۆن جەختی کردە سەر زەروورەتی کۆتایی هاتنی شەڕ و نیگەرانی خۆی بەرامبەر گەرووی هورموز و شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسڕائیل دەربڕی.
Your Comment