بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەت لە پۆستێکدا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: سەرۆک پزیشکیان بە هەموو توانای خۆیەوە سەرقاڵی بەدواداچوونی کاروباری وڵات و خزمەتکردنی خەڵکە.
زیاتر وتیشی: بۆ چەندین جار لە مانگی ڕابردوودا، هەندێک میدیا و تۆڕە بیانییەکان کە هاوتەریبن لەگەڵیان، دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکیان بەرزکردۆتەوە، دەنگۆیەک کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستیەوە نییە و پێشتریش چەندین جار ڕەتکراوەتەوە.
حەزرەتی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێدەچێت بڵاوکەرەوەکانی ئەم هەواڵە زیاتر حەزیان لە دروستکردنی نائومێدی و ناتەبایی و بۆشایی یەکگرتوویی نەتەوەیی بێت نەک پێدانی زانیاری، کە بێگومان شکست دەهێنێت.
Your Comment