AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٩ ٠٧:١١

پەیامی نوێی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

پەیامی نوێی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بە کەرامەت و هێز و پاراستنی مافەکانی گەلەوە دەچێتە ناو دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: گفتوگۆ بە مانای تەسلیمبوون نییە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەرامەت و هێز و پاراستنی مافەکانی گەلەوە دەچێتە نێو وتووێژ و بە هیچ شێوەیەک لە مافە یاساییەکانی گەل و وڵات پاشەکشە ناکات.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا: ئێمە بە لۆژیک و بە هەموو توانامانەوە، تا کۆتایی تەمەنمان خزمەتی گەل دەکەین و بەرژەوەندی و کەرامەتی ئێران دەپارێزین.

News ID 59523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha