بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عهلی زهیدی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی کرد لە گفتوگۆ بەکۆمەڵەکاندا لەگەڵ لایەنی ئێرانی کە سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان نوێنەرایەتیی دەکرد.
تێیدا هەردو لایەن چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، لەوانە دانانی میواندارییەک بۆ کاری کۆمیتەی ئابوریی هاوبەشی عێراقی-ئێرانی.
لە میانی گفتوگۆکاندا زهیدی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی به دەربڕینی قووڵیی پەیوەندییەکان و نوێکردنەوەیان ناوبرد، لەگەڵ ئاماژەدان بەو هاوبەشییەی هەردو وڵات لە ئایین، شارستانیەت، جوگرافیا و کولتوردا کۆدەکاتەوە.
سهرۆك وهزیرانی عێراق وتیشی، سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە هەردوو وڵات و ناوچەکەوە، و جەختی کردەوە کە "ئاسایشمان هاوبەشە و ڕێگە نادەین هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران لە خاکەکانی عێراقەوە دەستپێبکات"، هەروەها هەڵوێستی مەردانەی ئێرانی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە میانی جەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەبیر هێنایەوە و داوای وەبەرهێنانی هاوبەشی کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە لایەنی خۆیەوە، سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی خۆی بۆ هەڵوێستی گەلی عێراق دەربڕی لە بەڕێکردنی تەرمی ئایەتو سەید عهلی خامنەیی، ڕێبەری شەهیدی ئێران هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشییەکانی نێوان هەردوو گەل کرد و جەختی کردەوە کە سەقامگیریی ئاسایشی زۆر گرنگە و ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت لەسەر باری گەشەپێدانی پەیوەندییەکان.
مهسعوود پزیشكیان ئاماژەی بە هەبونی دەرفەتی وەبەرهێنانی گرنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرد.
بهیانی ئهمڕۆ عهلی زهیدی به سهرۆكایهتی شاندێكی باڵای عێراق گهیشته تاران و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای تاران به سهرۆكایهتی مهسعود پزیشكیان كۆبوهوه و بڕیاره چهند رێككهوتنێك واژۆ بكهن.
Your Comment