AP ١٤٠٥ خەرمانان ٩ ٠٨:٠٢

سەرۆک کۆماری ئێران: بەدوای شەڕەوە نین بەڵام دەستەوسانیش نابین

سەرۆک کۆماری ئێران: بەدوای شەڕەوە نین بەڵام دەستەوسانیش نابین

پزشکیان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای شەڕدا ناگەڕێت ، بەڵکوو بە هێز و ئیرادەیەوە وڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی و شارستانیی وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای شەڕ نادات، بەڵکوو بە هێز و ئیرادەیەوە وڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێش ئەوەی تاران بەرەو قرغیزستان بەجێبهێڵێت بۆ بەشداریکردن لە ٢٦ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای، مەسعوود پزشکیان بە ئاماژەدان بە گرنگی ستراتژیکی ئەم لووتکە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاند: ئەم لووتکەیە زۆر گرنگە و زۆربەی سەرکردەکانی ناوچەکە ئامادەی دەبن.

زیادیشی کرد: لە هەلومەرجێکدا کە بەشێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵی دروستکردنی کەشێکی یەکگرتوو دەدەن لە جیهاندا، ئەم لووتکەیە هێمای بوونی دەنگی هەمەچەشن و سەربەخۆیە لە گۆڕەپانی جیهانیدا.

سەرۆک کۆمار هۆشداری بە دەستدرێژکاران دا: ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین و ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە تا ئێستا بە جیهان ڕامانگەیاندووە، بەڵام هەرگیز لەبەرامبەر هیچ دەستدرێژییەکدا دەستەوسان دانانیشن و وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە دەستدرێژکاران دەدەینەوە.

جەختیشی کردەوە: ناسەقامگیری و نائارامی لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێک نییە و تەحەدای هەموو لایەک دەکات؛ بۆیە پێویستە دەست بەیەکەوە ببەستین و کاربکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئابووری و گەشەسەندنی ناوچەکە.

News ID 60313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha