AP ١٤٠٥ سەرماوەز ١ ١٠:٣١

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ هەموو سناریۆیەک

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ هەموو سناریۆیەک

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: تاران هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی ئابووری دەگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران وەک کردەوەیەکی شەڕ ڕووبەڕووی ئەم گەمارۆیە دەبێتەوە.

ئەمەریکا دوو جار ڕێکاری سەربازی لە دژی ئێران گرتووەتەبەر و تووشی شکستێکی قورس بووە، ئەگەر بیەوێت شکستێکی گەورەتر ئەزموون بکات، ئەوا دەتوانێت جارێکی دیکە بژاردەی سەربازی بەکاربهێنێتەوە.

غەری بابادی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا عەقڵانی بێت، پێویستە دەستبەرداری بژاردەی سەربازی بێت و لەبری ئەوە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگرێتەبەر.

وتیشی: ئێران بەردەوام دەبێت لە ڕاوێژکاری و پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا تەنها پشت بە دیپلۆماسی نابەستێت و بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیە.

News ID 60863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha