بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەتلانتیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نزیکەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕاپۆرتی دا: شکست هێنانی ترامپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، شێتی کردووە و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی سەیر ئیفلیجی کردووە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترامپ خووی ئەوەی هەبووە هەموو جیهان، لە سەرکردەکانەوە تا دەگاتە ڕاگەیاندنەکان، سەرنجیان بۆ خۆی ڕا بکێشێت.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو خەریکە عەقڵی لەدەست دەدات، چونکە ئێران گوێ بە قسەکانی ترامپ نادات. ئێران هەڕەشەی سەر کەشتییەکانی نەوت لە گەرووی هۆرموز دووبارەوە کردووەتەوە و تێکڕای نرخی گازۆیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سنووری ٦ دۆلار بۆ هەر تەنەکەیەک تێپەڕیوە، ئەمەش تێچووی ئەو کاڵایانەی کە بە لۆری لە ڕێگاوبانەکانی وڵاتدا دەگوازرێنەوە زیاد کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆماریخوازەکان ترسیان لەوە هەیە کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە بتوانێت یارمەتی دیموکراتەکان بدات تا لە هەڵبژاردنەکانی نێوان خولدا، کۆنترۆڵی کۆنگرێس و سنا بەدەست بهێنن. ترامپ بەدوای قوربانییەکدا دەگەڕێت و پێدەچێت ئۆکرانیا بە تاوان بەرێت. هەرچەندە لۆمەکردنی وڵاتێکی ئەوروپی کە بۆ مانەوەی خۆی دەجەنگێت، لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی نەوت لەوانەیە بێت بە کارێکی مەحاڵ بزانرێت، بەڵام پێدەچێت ترامپ ئەم کارە بە ئاسان ببینێت لەوەی بەرپرسیارێتی بڕیاری خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران قبووڵ بکات.
Your Comment