AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٢ ١١:١٢

ڕۆژنامەی تایمز زانیاری نوێ لە سەر شەڕی ئێران و ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

ڕۆژنامەی تایمز زانیاری نوێ لە سەر شەڕی ئێران و ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاماژەی داوەتە تێچووی زۆری هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئێران و توانای تاران بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەدا.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمزی ئینگیز دانی بەوەدا ناوە کە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئێران، دەبێتە هۆی سەپاندنی تێچووی زۆر بۆ واشنتۆن؛ ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەم وڵاتە هێشتا لەژێر باری تێچووی هێرشەکانی پێشتر دەرنەهاتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تێچووە دارایی و زیانەکانی هێرشەکانی پێشتری ئەمریکا دژی ئێران لە ٤٣ ملیارد دۆلار زیاتر بووە و دەیان فڕۆکەی ئەمریکا خەساریان بینیوە و کۆگا و پاشکۆی موشکەکانی بەرگریش خەریکە تەواو دەبن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد: ئێران، سەرەڕای گەمارۆدان و هێرشەکانی ئەمریکا، لە گەڕاندنەوەی بەشێک لە توانای سەربازی خۆی، لەوانە دامەزراوە و سەکۆکانی مووشک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەرکەوتوو بووە.

تایمز جەختی کردەوە: ئەم بارودۆخە وای لێکدەداتەوە کە هەر هێرشێکی نوێ، تێچووی قورس تری بۆ ئەمریکا هەبێت.

News ID 60603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha