AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٦ ٠٨:٥٣

ڕاگەیاندنی مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ

ڕاگەیاندنی مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ عومان سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕەچاوکردن و مەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو لەسەر هەموو بەرەکان و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز ڕوون کراوەتەوە و وەڵامی پێویست بۆ پێشنیارەکانی لایەنی بەرامبەر لە ڕێگەی نێوبژیوانانەوە پێشکەش دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پڕۆسەی ڕاوێژکاری نێوان ئێران و عومان بە باشی بەڕێوەچووە، هەروەها هەردوولا لەسەر جوگرافی ڕێگای سەلامەت بۆ هاتنەوە و گەڕانەوە لە گەرووی هورمز ڕێککەوتوون، هەروەها گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتی ڕەنگدانەوەی ئەو پرسە لەسەر ئاستی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار، کە ان شاءاللە بەم زووانە ئەنجام دەدرێت.

News ID 60570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha