بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە وەڵامی ئەو هەواڵانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە ئەگەری تەسلیمبوونی هەندێک وڵات بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و گەرووی هورمز، لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە: هەر جۆرە بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە کردەی شەڕانگێزی یان تیرۆریزمی ئابووری دژ بە ئێران - وەک ناردنی یەکەیەکی دەریایی یان کەرەستە و هێزی پشتیوانی - بە کردەوەیەکی نایاسایی و دوژمنکارانە و بەشداریکردن لە دەستدرێژی سەربازی و تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا دادەنرێت.
ئاماژەش ی داوە کە ئەو کارە نەک هەر پێچەوانەی مادەی ٢ بڕگەی چوارەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵکوو بە کردەوەیەکی دەستدرێژی کارانە دادەنرێت بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ٣٣١٤.
ڕاشگیێندراوە: “بەکارهێنانی ناونیشانی فریودەر وەک “پاراستنی کەشتی” یان “بەرپەرچدانەوەی چەتەی دەریایی” سروشتی نایاسایی و دوژمنکارانەی ناگۆڕێت”.
بەقایی جەختی کرد: پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە: هیچ ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی لەگەڵ ئەمریکا مۆڵەت نییە بۆ وڵاتێک بۆ پێشێلکردنی بەرپرسیارێتیە یاساییە نێودەوڵەتییەکانی و بەشداری لە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران، هەر هاوکارییەک لەگەڵ کردەوە نایاسایی و شەڕانگێزییەکانی ئەمریکا، بەشداربووان دەکاتە بەرپرس لە ئەنجامەکانی ئەو کارە.
Your Comment