بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی بۆ هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا بە گاڵتەجاڕیەوە نووسی: لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە شمشێریان بەدەستەوەیە، باسی یاسا مەکەن. ئەمە ڕستەی ژەنەراڵێکی ڕۆمییە کە دوا هەڵمەتەکەی سەرەڕای باڵادەستی ژمارەیی هێزەکانی، شکستی قورسی لێکەوتەوە. دوای هەڵاتنی لە مەیدانی شەڕ سەریان پەڕاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداربن: ئەوانەی ناتوانن ڕابردوویان لەبیربێت، ناچارن دووبارەی بکەنەوە.
Your Comment