بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "چوار کەشتی سەرپێچیکار کە خەریکی گواستنەوەی باری نەوت بوون لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە ناوەڕاستی باکووری کەنداوی فارس لە یەک کاتدا کرانە ئامانج و دەسووتێن.
هەروەها شەوی ڕابردوو سێ کەشتی سەرپێچیکار لە ڕۆژئاوای گەرووی هورمز بەر مین کەوتن و تووشی ڕووداو و ئاگرکەوتنەوە بوون و ڕاگیران.
پێداگری ڕژێمی خۆبەزلزانی ئەمریکا لەسەر هاندانی کەشتییەکان بۆ تێپەڕین بەو ڕێڕەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی مینڕێژ کراوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووداوە دەریاییەکانی زیاد کردووە و پێویستە سوپای دەستدرێژیکارانی ئەمریکا بزانێت کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، مەودای ڕووبەڕووبوونەوەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ بنکەکانی دەستدرێژکاران لە ناوچەکەدا. ئەمە هۆشدارییەکی جدییە.
Your Comment