AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٢ ١٥:١٢

وتەبێژی سپای پاسداران: چەکی زۆر پێشکەوتوو ترمان دەستکەوتووە

وتەبێژی سپای پاسداران: چەکی زۆر پێشکەوتوو ترمان دەستکەوتووە

وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری و وتی: ئێمە چەکی پێشکەوتووترمان دەستکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن موحێبی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی تاران تایمز ئەگەری شەڕی نوێی دژی ئێرانی ڕەت نەکردەوە و وتی: “هەرچەندە نالۆژیکانەیە کە ئەمریکا شەڕێکی لەو شێوەیە دەستپێبکات، بەڵام هێشتا ئەم ئەگەرە هەیە؛ چونکە بە وتەی ئەو، ئیدارەی ترامپ پێویستی بە دەستکەوتێک هەیە پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول”.

موحێبی زیادی کرد: ئێران ئامادەیە بە هێزێکی زیاتر لە جاران وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی نوێ بداتەوە و دەرئەنجامەکانی کارێکی لەو شێوەیە بۆ ئەمریکا "بە ئازارتر" دەبێت.

وتەبێژی سپای پاسداران هەروەها ڕەخنەی لە ڕوماڵی میدیایی شەڕە دەرەکییەکانی ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند کە بە بۆچوونی ئەو ڕای گشتی وڵاتەکە ئاگاداری واقیعی ئەم شەڕانە نییە و میدیای سەرەکی واقیعی ئەو شتانە دەشارێتەوە کە ناوی لێنا “دەستدرێژییە دڕندەکان”.

ناوبراو هەروەها لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی سەبارەت بە بوونی ناکۆکی و نەبوونی هاوکاری لە نێوان سەرکردەکانی ئێران بە "تەواو درۆ" زانی و وتی کە ئەم بانگەشانە بە ئامانجی پاساودانەوە بۆ شکستەکانی واشنتۆن لە شەڕەکەدا کراوە.

News ID 60606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha