بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەردار سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و سەردار سەید مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، یەکێک لە شارە نوێی و ژێرزەوینییە مووشەکییەکانی ئەو هێزەیان بەسەر کردەوە.
لەم سەردانەدا بەرپرسانی باڵای سەربازی بەشێک لەم مەکۆیە و تواناکان و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی یەکە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانیان بەسەرکردەوە.
ئەو وێنانەی لەم مەراسیمە بڵاوکراونەتەوە، ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانی وپای پاسداران لە یەکێک لە تونێلەکانی ئەم شارە مووشەکییە دەردەخەن.
شارە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران بە بەشێک لە ژێرخانی بەرگری وڵات دادەنرێت و ڕۆڵیان هەیە لە زیادکردنی ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکان.


Your Comment