AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٣٠ ٠٩:٢٧

سپای پاسداران: بە یەک کات 7 کەشتی لە هورموز سووتێندران

سپای پاسداران: بە یەک کات 7 کەشتی لە هورموز سووتێندران

سپای پاسداران ڕایگەیان: هاوکات 4 کەشتی کە باری نەوتیان هەڵگرتبوو کرانە ئامانج و 3 بەلەمیش بەر مین کەوتن و لە ئاگرا دەسووتن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "چوار کەشتی سەرپێچیکار کە خەریکی گواستنەوەی باری نەوت بوون لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە ناوەڕاستی باکووری کەنداوی فارس لە یەک کاتدا کرانە ئامانج و دەسووتێن.

هەروەها شەوی ڕابردوو سێ کەشتی سەرپێچیکار لە ڕۆژئاوای گەرووی هورمز بەر مین کەوتن و تووشی ڕووداو و ئاگرکەوتنەوە بوون و ڕاگیران.

پێداگری ڕژێمی خۆبەزلزانی ئەمریکا لەسەر هاندانی کەشتییەکان بۆ تێپەڕین بەو ڕێڕەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی مینڕێژ کراوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووداوە دەریاییەکانی زیاد کردووە و پێویستە سوپای دەستدرێژیکارانی ئەمریکا بزانێت کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، مەودای ڕووبەڕووبوونەوەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ بنکەکانی دەستدرێژکاران لە ناوچەکەدا. ئەمە هۆشدارییەکی جدییە.

News ID 60656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha