AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٧ ١٥:٢٣

هێزی دەریایی سپای پاسداران : سێهەمین تانکەری نەوت ئەمڕۆ لە گەرووی هورموز تەقییەوە

هێزی دەریایی سپای پاسداران : سێهەمین تانکەری نەوت ئەمڕۆ لە گەرووی هورموز تەقییەوە

هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە، سێ تانکەر کە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمزیان پێشێل کردووە، تەقینەوە و ئاگریان گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند: لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سێ تانکەر کە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمزیان پێشێل کردووە، تەقینەوە و ئاگریان گرتووە و دووکەڵی ئاگری ئەو تانکەرانە ئاسمانی گەرووی هورمزی داگرتووە.

ئەم تانکەرانە بەهۆی ئەوەی کە سیستەمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان کوژاوەتەوە و سوپای قاچاخچی و دەستدرێژکاری ئەمریکی فێڵیان لێ دەکات و دەیاننێرێتە ناو گەرووی هورمز دەسووتێن.

هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت: چەندین جار ڕێساکانی ئێران بۆ گەرووی هورمز بە هەموو کەشتیەکان ڕاگەیەندراوە و ئەو کەشتیانەی کە سەرپێچی لەو ڕێسایانە دەکەن و لەگەڵ سوپای قاچاخچی ئەمریکیدا دەبن بۆ تێپەڕین بەو ڕێگا بێ مۆڵەتانەی کە لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، جگە لەم چارەنووسە هیچ چارەنووسێکی دیکەیان نابێت.

News ID 60769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha