AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٣ ٠٩:٠٠

ئاژانسی مێهر زانیاری نوێ لە هێرش بۆ سەر بنکەی کۆمەڵە لە ئالانە بڵاو دەکاتەوە

ئاژانسی مێهر زانیاری نوێ لە هێرش بۆ سەر بنکەی کۆمەڵە لە ئالانە بڵاو دەکاتەوە

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای گرووپی تیرۆریستی و جیایی خوازی کۆمەڵە لە ناوچەی بالیسان بە هێرشی درۆن کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كەمێك لەمەوبەر بەدرۆن هێرشكرایەوە سەر كەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەدۆڵی ئالانە .

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پێشوەختەی ئافەندی و لە کاتی ئۆپراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، شەوی ڕابردوو بارەگای گرووپی تیرۆریستی و جوداخوازی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە ناوچەی بالیسان و دۆڵی ئالانە کرایە ئامانج.

بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی، ئەم ئۆپەراسیۆنە تەکنیکییە و زیانێکی بەرچاوی بە پێکهاتە و توانای ئۆپەراسیۆنی گرووپەکە گەیاندووە.

وردەکارییەکانی دیکە و ئامارە وردەکان دوای پێداچوونەوە و پشت ڕاست کردنەوەی دەزگا فەرمییەکان ڕادەگەیێندرێن.

ئێران و عێراق بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی سوورن لە سەر گواستنەوە و هەڵپێچرانی بە تەواوەتی گرووپە کوردییە دژبەرەکانی ئێران لە سنوور و هەر بۆیەش لە میانەی شەڕی ئەم دواییەی ئیسڕائیل و ئەمریکا دژی ئێران، هێزی چەکداری ئێران بە بوردومان وتۆپباران تەنگی بەم گرووپانە هەڵچنیوە.

قسەکانی ترامپ و نتانیاهۆ سەبارەت بە حزبە کوردییەکانی ئێران و ئاشکرا کردنی ئەو ڕاستییەی کە چەک و چۆڵیان داوەتە حزبە کوردییەکان تاکوو لە ڕۆژاوای ئێرانەوە هێرش بکەن و شەڕی ناوخۆیی لە وڵات هەڵگیرسێنن زیاترین کاریگەریی بووە لەسەر بڕیاری یەکلایی ئێران بۆ کۆتایی هێنانی یەکجارەکی بە حزبی کوردی دژبەر لە نزیک سنوورەکانی و لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.

News ID 60674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha