AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢ ٠٧:٥٠

سپای پاسداران: دووسوپەر تانکەری نەوت لە گەرووی هورموز تەقێندرانەوە

سپای پاسداران: دووسوپەر تانکەری نەوت لە گەرووی هورموز تەقێندرانەوە

سپای پاسداران تەقینەوەی دوو سوپەرتانکەری نایاسایی ڕاگەیاند دوای ئەوەی بەر مینێک کەوتبوون و لەلایەن تیمەکانیانەوە لە کەنارەکانی باشووری گەرووی هورمز جێهێڵران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ڕۆژی هەینیەوە دوو سوپەرتانکەری نایاسایی کە ویستوویانە بە ڕێگای بێ مۆڵەت و باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بەر مینێکی دەریایی کەوتوون.

ژووری مەکینەکانیان دوای تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند لەکارکەوتوون و لە شوێنی خۆیان وەستاون.

ئەم تانکەرانە کۆی گشتی زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبوو، کە لە کەنارەکانی باشووری گەرووی هورمز دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو جێهێڵدرا و تیمەکانی کەشتییەکە وازی لە کەشتییەکە هێنا.

News ID 60666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha