AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١ ١٣:٣٥

ئەمریکا 700 کیلۆمەتر لە گەرووی هورموز کشایەوە

ئەمریکا 700 کیلۆمەتر لە گەرووی هورموز کشایەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی گەرووی هورمز، هێزی ئێستای ناوچەکەی بە دەرئەنجامی قوربانیدانی شەهیدان زانی

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی گەرووی هورمز، هێزی ئێستای ناوچەکەی بە دەرئەنجامی قوربانیدانی شەهیدان زانی و وتی: ئەمریکییەکان ٧٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز کشاونەتەوە.

سەردار عوزمایی بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاند: گەرووی هورمز سەردەمانێک لە دەستی زلهێزەکانی وەک ئینگلتەرا و ئەمریکا و پورتوگالدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارسدا ئامادە نین و بە دووری ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز کشاونەتەوە.

وتیشی: کەشتییەکانیان لەم ناوچەیەدا نابینرێت؛ ئەمریکاش ئیتر جێگەی خۆی لەم ناوچەیەدا نییە .

News ID 60664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha