بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سێ کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند بوون.
بە شێوەیەک کە ماسیگرەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز شەوێکی ڕووناکیان بەسەر برد.
ئەم نەوتهەڵگرانە دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتوون، بەهۆی کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان و تێپەڕین بە ڕێگا بێ مۆڵەتەکانی گەرووی هورمز، تەقینەوە و لە کەنارەکانی باشووری گەرووی هورمز بەجێهێڵراون و لە بڵێسەی ئاگردا دەسووتێن.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت: چەندین جار ڕێساکانی ئێران بۆ گەرووی هورمز لە ڕێگەی ڕادیۆ و ڕاگەیاندنەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە هەموو کەشتییەکان ڕاگەیەندراوە و سەرپێچیکردن و پشتگوێخستنی ئەو ڕێسایانە لەلایەن کەشتیەکانەوە و یاوەریکردنی سوپای داگیرکەری ئەمریکا بۆ تێپەڕین بە ڕێڕەوی بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز، ڕووداوی لەو شێوەیەی لەگەڵدا دەبێت.
واقیعی دۆخی گەرووی هورمز ئەوەیە کە تۆ دەیبینیت، نەک ئەوەی فەرماندەی تیرۆریستی سەنتکۆم بە بەکارهێنانی وێنەی ئەرشیفی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ڕایدەگەیەنێت.
Your Comment