AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٩ ١٩:١٣

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: لە کۆتاییدا هەر ئیسڕائیل لەناو دەبەین

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: لە کۆتاییدا هەر ئیسڕائیل لەناو دەبەین

لە وەڵامی لێدوانەکانی نەتانیاهۆ، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان وتی: ناتانیاهۆ لەم دواییانەدا وتی، یان دەبێت ئێران لەناوببەین یان ئێران لەناومان دەبات. ڕوونە کە بە دڵنیاییەوە لەناویان دەبەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: "ئەو لێدوانە تازە نییە و بێ گومان لەناویان دەبەین، ئەوان پێشتر هێزی خۆیان تاقیکردۆتەوە و بە هەموو شتێکەوە هاتوونەتە مەیدان، بەڵام نەیانتوانیوە بە ئامانجەکەیان بگەن".

ناوبراو بە ئاماژەدان بە نیازی خراپی دوژمنان، ئاماژەی بەوەدا: ئامانجیان لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی بوو، بەڵام نەیانتوانی بگەن؛ بۆیە تا ئەم ساتەوەختە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دۆڕاوی مەیدانەکەن.

سەردار عەبدوڵڵاهی جەختیشی لەوە کردەوە: "سوپرایزەکان یەک لە دوای یەک لە شەڕی داهاتوودا دەردەکەون".

News ID 60788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha