AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٩ ١٤:٤٧

شارێکی مووشەکی ژێرزەوینیی ئێران ڕوونوێنی کرا

شارێکی مووشەکی ژێرزەوینیی ئێران ڕوونوێنی کرا

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، یەکێک لە شارە مووشەکییە ژێرزەمینییەکانی ئێران ئاشکرا کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەردار سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و سەردار سەید مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، یەکێک لە شارە نوێی و ژێرزەوینییە مووشەکییەکانی ئەو هێزەیان بەسەر کردەوە.

لەم سەردانەدا بەرپرسانی باڵای سەربازی بەشێک لەم مەکۆیە و تواناکان و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی یەکە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانیان بەسەرکردەوە.

ئەو وێنانەی لەم مەراسیمە بڵاوکراونەتەوە، ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانی وپای پاسداران لە یەکێک لە تونێلەکانی ئەم شارە مووشەکییە دەردەخەن.

شارە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران بە بەشێک لە ژێرخانی بەرگری وڵات دادەنرێت و ڕۆڵیان هەیە لە زیادکردنی ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکان.

شارێکی مووشەکی ژێرزەوینیی ئێران ڕوونوێنی کرا

شارێکی مووشەکی ژێرزەوینیی ئێران ڕوونوێنی کرا

News ID 60785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha