ترۆئیکای ئەورووپی
-
گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی
ئەو حەوتەیەی کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری؛ ڕووداوگەلێک کە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دەخاتە بەرچاو.
-
ئێران کۆتایی بە ڕێککەوتنی قاهیرە هێنا
پاش پەسندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکامی ئاژانس بە گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، وەزیری درەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی قاهیرە چیتر بە فەرمی کۆتایی پێهاتووە.
-
کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی شۆڕای حوکام؛ شکستی سنەپبەکیان بۆ قەرەبوو نابێتەوە
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەسندکرانی بڕیارنامەی سیاسی و ناسازێنەری شۆڕای حوکام دژی پلانی ناڤۆکیی ئێرانی بە هەوڵی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا بۆ قەرەبووی شکستی سنەپبەک زانی.
-
ناوەڕۆکی بڕیارنامەی ئەورووپا دژی ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
مێدیایەکی ڕۆژاوایی وردەکاری نوێی لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی لە دژی ئێران لەە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.
-
کاردانەوەی ئێران بە پاگەندەی گرووپی 7 لە دژی تاران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 7 لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەی ئەو گرووپە لە کەنادا هەمبەر بە کۆماری ئیسلامی بێبنەما، نابەرپرسانە و ڕەتکراوە زانی.
-
گرووپی حەوت داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات
حەوت وڵاتی گەورەی پیشەیی جیهان ناسراو بە جی 7 لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکایان کرد.
-
دەستێوەردانی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەوڵمان دا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانس لە قاهیرە بۆ شێوەی نوێی هاوکاری ڕێککەوین، بەڵام ترۆئیکای ئەورووپی دەستی بردە نێو ڕێککەوتنەکە و کەڵکئاژوویی لێ کرد.
-
ئێران دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانی ویتکاف سەبارەت بە پەیوەندییکان لەگەڵ ئێران، وتی: پەیوەندییەکان پێشتریش بووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەسپێکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکان نییە.
-
لێدوانی گرینگی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لووتکەی ئووگاندا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پاگەندەی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی سەبارەت بە گەڕانەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی بەرجامەوە، نایاساییە و نابێ لای وڵاتانەوە بە هەند وەربگیرێت.
-
یەکێتی ئەورووپا تەنیا ڕێگەچارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران دەخاتەڕوو
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەبێ ئاماژە بە هەنگاوی دژبەرانەی ترۆئیکای ئەورووپی لە کاراکردنی میکانیزمی سنەپبەک لە دژی ئێران، ڕایگەیاند کە پرسی ئەتۆمیی ئێران تەنیا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەبێت.
-
پزشکیان: ئێران بەدوای ئاشتەوایی لەگەڵ هەموو گەلان و دراوسێکانیەتی
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و ئەو بابەتە بەپێچەوانەی باوەڕەکانی نیزام و فتوای ڕیبەری ئێرانە، وتی: ئێران خوازیاری ئاشتی و حەوانەوە لەگەڵ گەلان و دراوسێکانیەتی.
-
ئێران ڕاگەیێندراوی گرووپی 7ی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاگەیێندراوی گرووپی 7 لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد و بەپێچەوانەی ڕاستی و یاسای نێودەوڵەتیی زانی.
-
عێراقچی: سنەپبەک ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک دژوارتر دەکات؛ پیتاندن مافی ئێمەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە داکۆکی لەوەی کە "پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێمەیە"، جەختی کرد: سنەپبەک کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو وێڕای زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان و ئاستەنگەکان، ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک دژوارتر دەکات.
-
عێراقچی: پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە" دەستی پێکردووە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیدانەکردنی کەڵکئاوەژوویی لە میکانیزمی سنەپبەک، ڕایگەیاند: هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر 5 وڵاتی عەرەبی نیشاندەری دەسپێکردنی پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە"یە.
-
پزشکیان بۆ کەناڵی "CCTV"ی چین:
ئەگەر لایەنگرانی چەندڕەهەندی یەکنەگرن، تاکڕەهەندخوازان زاڵ دەبن
سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین "CCTV"، وتی: ئەگەر وڵاتانی لایەنگری چەندڕەهەندخوازی یەکنەگرن، دەستەودایرەی تاکڕەهەندخوازی بەسەریاندا زاڵ دەبن.
-
ئەورووپا خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، خوازیاری پشکنینی سایتە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوون.
-
پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەواو بووە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە هیچ مەیلێکمان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەی کاراکرانی سنەپبەک نییە، چونکە لە ڕەزبەرەوە قۆناغی بەرجام کۆتایی پێدێت.
-
عێراقچی: سنەپ بەک چالاک بکرێت کاردانەوەی ئێران دەستبەجێیە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە مەرجەکانی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ درێژەکردنەوەی بە سنەپبەک، وتی: مەرجەکانیان ناژیرانە و بەدوور لە واقیع و بەپێچەوانەی بەرژەوەندە نیشتمانییەکانی ئێمە بوو.
-
عێراقچی: ئەورووپا ڕێخۆشکەری زێدەخوازیی واشنتۆنە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەورووپا کە پێشتر هێزێکی میانەڕۆ بوو و هەوڵی دەدا ئەمریکا بە ئامانجە لانیزۆرییەکانی لە ناوچەی ئێمەدا، کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوڕۆکە خۆی بۆتە ڕێخۆشکەری زێدەخوازییەکانی واشنتۆن.
-
بەقایی بۆ گاردییەن:
کشانەوە لە ئێنپیتی بە پەرلەمانی ئێرانە؛ بۆ هەر سناریۆیەک ئامادەیەن
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کشانەوەی ئێران لە ئێنپیتی، وتی: لەباری یاساییەوە، تەڤڵبوونی هەر ڕێککەوتن و پەیمانێک لە بندەستی پەرلەمانە و بڕیاری کشانەوە لە "ئێنپیتی"ـیش لە لایەن ئەوانەوە دەدرێت.
-
نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپبەک
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینی نامەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە پیلانی نایاسایی کاراکردنی سنەپبەک، هەواڵی دا.
-
کارناسێکی چینی بۆ مێهر:
کشانەوە لە ئێنپیتی مافی ئێرانە، بەڵام بژێرەیەکی پڕ تێچووە
مامۆستای ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی زانکۆی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی شانگهای چین، جەختی کرد کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەورووپا و ئەمریکا، ئێرانی مافی ئەوەی هەیە کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە NPT بکشێتەوە.
-
هەوڵەکانی میسر بۆ ڕێکخستنی ئێران و ڕۆژئاوا
وەزارەتی دەرەوەی مێسر لە هەوڵەکانی قاهیرە بۆ لێکنزیککردنەوەی ڕوانگەی ئێران و ڕۆژئاوا هەواڵی دا.
-
کاردانەوەی چین بە هەڵمەتی ڕۆژئاوا دژی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی چین هەمبەر بە هەڵمەتی کاراکردنی سنەپبەک لە لایەن ترۆئیکای ئەورووپی کاردانەوەی نیشان دا.
-
ترۆئیکای ئەورووپی ناتوانێ گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە سەر ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەورووپادا جەختی کرد: سێ وڵاتی ئەورووپایی هیچ پێگە و شیاوێتییەکی یاسایی بۆ پەنابردنە بەر میکانیزم چارەسەریی ناکۆکییەکان یان کاراکردنی پلانی گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆکانی نییە.
-
ڕووسیا: هەڵمەتی ئەورووپا دژی ئێران، پێگەی یاسایی نییە
جێگەری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی نیشان دا بە کاراکردنی میکانیزمی "سنەپبەک" دژی ئێران لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی.
-
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بە کاراکردنی سنەپبەک
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کاردانەوەی بە داکۆکی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی بڕیارنامەی 2231 لە ئەنجومەنی ئاسایش، نیشان دا و بە توندی ئیدانەی کرد.
-
ئەورووپا بە ئەمریکای ڕاگەیاند کە دژی ئێران هەنگاو هەڵدەگرێت
وەزیرانی دەرەوەی تروئیکای ئەورووپی لو پێوەندی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەورووپا ڕایانگەیاند کە میکانزیمی پەلەپتیکەیان لە دژی ئێران دەست پێکردووە.
-
ئەورووپا پێشنیاری مسکۆ بۆ درێژەکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕەت دەکاتەوە
واڵستریت ژۆڕناڵ ئیدعای کرد کە پێدەچێ ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا پلانی ڕووسیا بۆ درێژکردنەوەی بەرجام و بڕیارنامەی 2231 ڕەت بکاتەوە.
-
ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ژێنێڤ کۆدەبنەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار و گفتوگۆی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕۆژی سێشەممە لە ژێنێڤ هەواڵی دا.