AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣ ٢٠:٣٦

ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ژێنێڤ کۆدەبنەوە

ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ژێنێڤ کۆدەبنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار و گفتوگۆی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕۆژی سێ‌شەممە لە ژێنێڤ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار و گفتوگۆی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕۆژی سێ‌شەممە لە شاری ژێنێڤ هەواڵی دا و وتی: ئەو دیدارە پاش پەیوەندی تەلەفونی وەزیرای دەرەوەی ئێران و هاوتایانی فەڕەنسی، ئەڵمانی و بەریتانی و هاوئاهەنگکاری کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕۆژی هەینیدا، پلانی بۆ داڕژاوە.

بەقایی بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی دیدارەکە لە ئاستی جێگر وەزیرانی دەرەوە و بەڕیوەبەرانی سیاسیدا، وتیشی: لە دیداری ڕۆژی سێ‌شەممە جگە لە پرسی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و بابەتی ناڤۆکی، سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوورنوێنی بەردەم دانوستان و گفتوگۆ دەکرێت.

News ID 56545

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha