AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٣٠ ١٤:٢٠

گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی

گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی

ئەو حەوتەیەی کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری؛ ڕووداوگەلێک کە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دەخاتە بەرچاو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕاپۆرتەدا گرینگترین هەواڵەکانی حەوتەی ڕابردوو هاوپەیوەند بە ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دێت کە دۆخی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئێران ڕوونتر دەکاتەوە.

پەسندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکام

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج‌شەممە، شۆڕای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی کە لە لایەن ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی ئامادە کرابوو، پەسند کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆتایی بە ڕێککەوتنی قاهیرە دەهێنین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پەسندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکامی ئاژانس بە گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی قاهیرە لە نێوان ئێران و ئاژانس، لە پاش ئەو بڕیارنامەیە چیتر بە فەرمی کۆتایی پێهاتووە.

سەرکەوتنی ئێران بۆ پلەی بیستەمی ڕێنکینگی فیفا

پلەبەندیی نوێی فیفا بڵاو بۆوە و تیمی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران، پلەیەک بەرزتر بۆوە و لە پلەی بیستەمی جیهاندا دانیشت.

دوو ئەندامی سپا لەکاتی مەشقی سەربازیدا شەهید بوون

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە شەهیدبوونی دوو پاسدار لە کاتی مەشقی سەربازیدان بە پاسدارە گەنجەکانی بنکەیەکی ڕاهێنەریی پارێزگای تاران هەواڵی دا.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران

وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەگەلی دەستی ڕایگەیاند کە ڕێژەی گەشتیارانی بیانی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، ڕەوتێکی ڕوو لە هەڵکشانی بووە.

زۆرانبازی ئێرانی میداڵی زێڕی وڵاتانی ئیسلامی بردەوە

ڕەحمان عەمووزادە، زۆرانبازی ئازادکاری ئێرانی ڕۆژی پێنج‌شەممە میدالی زێڕی ڕکابەرییەکانی زۆرانبازیی ئازاد لە یاریگەلی هاوڕیزیی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیازی مسۆگەر کرد.

کرانەوەی پێنجەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی "ئێران ژێئۆ"

پێنجەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتیی "ئێران ژێئۆ" ڕۆژی پێنج‌شەممە لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگای نێودەوڵەتییەکانی تاران کرایەوە.

زۆرانبازانی فەرەنگیی ئێران دوو میدالیای زێڕی یاریگەلی ئیسلامیان بردەوە

محەمەد هادی سارەوی و فەردین هیدایەتی، زۆرانبازانی فەرەنگی‌‌کاری ئێران توانیان دوو میدالیای زێڕی دیکە بۆ کاروانی ئێران لە یاریگەلی هاوڕیزیی وڵاتی ئیسلامی لە ڕیزای پایتەختی عەرەبستان بەدیاری بێنن.

نەوتکێشی "تالارا" و پێرسۆنێلەکەی ئازاد کران

بە ڕاپۆرتی میدیاگەلی ڕۆژئاوایی، ئێران نەوتکێشێکی بە ئاڵای "مارشاڵ ئایلێندز" و لە ژێر ناوی " تالارا" و 21ی پێرسۆنێل و خزمەتکاری ئازاد کرد.

ناڕەزایەتی ئەندامانی شانگهای دژی سیاسەتی دژە ئێرانیی ڕۆژئاوا

ئەندامانی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای جەختیان لە هاوڕایی و هاوئاهەنگیی زیاتر کرد و دژایەتی خۆیان بۆ هەڵمەت و هەڵوێستی دژە ئێرانیی ڕۆژئاوا لە پرسی ناڤۆکی، ڕاگەیاند

کرانەوەی بازاڕچەی خێرخوازیی خاتوونە دیپلۆماتە ئێرانییەکان

بازاڕچەی خێرخوازیی خاتوونە دیپلۆماتەکان ئەم حەوتەیە بە لێکدراوێک لە فەرهەنگی نێودەوڵەتی، هونەری ئێرانی و چالاکیگەلی خێرخوازانە، بە ئامانجی پاڵپشتی لە خێزانەکان و کلووبگەلی خۆجێی خێرخوازانە کرایەوە.

بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی "مافی نێودەوڵەتی" لە وەزارەتی دەرەوەئ ئێران

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "مافی نێودەوڵەتیی دەستدرێژی لێ‌کراوە؛ هێرش و بەرەنگاری" ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێکخراوی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو،

کۆبوونەوەی ڕەشت بە بەشدارایی پارێزگارانی 5 وڵاتی پەراوێزی خەزەر

پارێزگارانی 12 پاڕێزگای 5 وڵاتی دراوسیی دەریای خەزەر لە ڕەشت بەڕیوەچوو، تا لە چوارچێوەی کۆبوونەی "خەزەر؛ پردی دۆستایەتی و گەشەی ناوچەیی" سەبارەت بە هاوکارییە هاوبەشەکان پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

News ID 57630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha