بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتی نایاسایی و ناڕەوای ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بە دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سەرەڕای دەنگی بێلایەن و نەرێنیی 15 ئەندامی ئەو شۆڕایە، وتی: ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بەو کارە و بەبێ بەهادان بە دانوستان و نیازپاکیی ئێران، ڕەوایی و سەربەخۆیی ئاژانسیان خەوشەدار کرد و دەبنە هۆی ئاڵۆزی لە ڕەوتی پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس.
عێراقچی وتیشی: ئەگەرچی هەڵمەتی پێشتری ترۆئیکای ئەورووپی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان، ڕێککەوتنی قاهیرە تەواو لە پەیوەندیی ئێران و ئاژانسا خەسابوو، بەڵام ەئويۆ بە نامەیەکی فەرمی بە بەڕیوەبەری ئاژانس ڕاگەیێندرا کە چیتر ئەو ڕێککەوتنە بێ مانایە و کۆتایی پێهاتووە.
Your Comment