AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٨:٠٣

ئێران کۆتایی بە ڕێککەوتنی قاهیرە هێنا

ئێران کۆتایی بە ڕێککەوتنی قاهیرە هێنا

پاش پەسندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکامی ئاژانس بە گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، وەزیری درەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی قاهیرە چیتر بە فەرمی کۆتایی پێهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتی نایاسایی و ناڕەوای ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بە دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە شۆڕای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سەرەڕای دەنگی بێ‌لایەن و نەرێنیی 15 ئەندامی ئەو شۆڕایە، وتی: ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی بەو کارە و بەبێ بەهادان بە دانوستان و نیازپاکیی ئێران، ڕەوایی و سەربەخۆیی ئاژانسیان خەوشەدار کرد و دەبنە هۆی ئاڵۆزی لە ڕەوتی پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس.

عێراقچی وتیشی: ئەگەرچی هەڵمەتی پێشتری ترۆئیکای ئەورووپی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان، ڕێککەوتنی قاهیرە تەواو لە پەیوەندیی ئێران و ئاژانسا خەسابوو، بەڵام ەئويۆ بە نامەیەکی فەرمی بە بەڕیوەبەری ئاژانس ڕاگەیێندرا کە چیتر ئەو ڕێککەوتنە بێ مانایە و کۆتایی پێهاتووە.

News ID 57622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha