بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ڕۆژنامەی گاردییەن سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ترۆئیکای ئەورووپی لە ماوەی 30 ڕۆژی دیاریکراو تا گەرانەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران و چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی سێ مەرجی دیاریکراوی ئەورووپییەکان بۆ درێژەی دانوستانەکان وتی: خود دانانی ئەو مەرجانە نیشان دەدا کە ئەوان شلگێر و نیازپاک بین لەو کارەدا. چونکە ئەگەر لە بیرتان بێت، ئێمە لە میانەی پڕۆسەیەکی دیپلۆماتیکدا کەوتینە بەر شاڵاوی هێرشی ئیسرائیل بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ڕەنگە ترۆئیکای ئەورووپی و سەرۆکی ئەڵمانیا لەو کاتەدا ئیدعای دەکرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە واتای ئەنجامی کاری پیسە. کەواتە هەموویان داکۆکیان لەو شەڕە دەکرد. ئەی ئێستا چۆنە کە ئەو سێ وڵاتە مەرجی ناژیرانە بۆ ئێران دادەنێن و پێداگرن لە دانوستانی ئێمە و ئەمریکا، چاپۆشی ئێران لە مافی حاشاهەڵنەگری لە پەیمانی ئێنپیتی و بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش. ئەوە چ نییە جیا لەوەی کە ئەوان بەڵێنەکانی خۆیان بەپێی بەرجام و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش کە بە کۆدەنگی پەسندیان کردووە، پێشێل دەکەن.
ناوبراو لەبارەی ڕێگەدان بە پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بنکە زیانپێگەیشتووەلان و لێکدانەوەی خەزێنەکان، وتیشی: متمانەی نێوان ئاژانس و ئێران لەناو چووە و ئەمە دۆخێکی تایبەتییە. ئێمە لە مێژووی ئاژانسدا نەماندیوە کە دامەزراوە ئاشتیخوازانە ناڤۆکییەکانی وڵاتێک لە لایەن دوو ڕژیمی پڕچەک بە چەکی ئەتۆمی، هێرشی کرابیتە سەەر. کەواتە هیچ پرۆتۆکۆلێک بۆ پشکنینی سایت و بنکە زیانبەرکەوتووەکان لە ئارادا نییە. ئێمە نیگەرانیی ئەمنی و ئاسایشیمان هەیە و هاوکات خەڵکی ئێمە بۆ هێرشە نایاساییەکان، تووڕە و خەمبارن و ئێمە وەک دەوڵەت، دەبێ وەڵامی خەڵک و پەرلەمان بدەینەوە. وەک دەزانن پەرلەمانی ئێران یاسایەکی بۆ سنووردارکردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانس پەسند کردووە و بەوەشەوە ئێمە هێشتاش لەگەڵ ئاژانس لە دانوستانداین. بەڵام دەولەت ناچارە لە ڕاپەڕاندنی یاسای پەسندکراوی پەرلەمان و پێویستە ئەمە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئاژانس ڕەچاو بگیرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی نیگەرانییەکان بۆ ڕادەستکرانی زانیارییەکان لە پلانی ئەتۆمی ئێران بۆ ڕژیمی ئیسرائیل لە لایەن ئاژانسەوە، جەختی کرد: ئەوە نیگەرانییەکی ڕاستەقینەیە لەبارەی هەڵویستی سیاسیی ئاژانس و ناکرێ چاوپۆشی لەوە بکەین کە دوا ڕاپۆرتەکانی ئاژانس لە لایەن ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپییەوە کەڵکئاوەژوویی لێکرا بۆ تۆمارکردنی بڕیارنامەیەک کە ئێرانی بە ناپابەندی تۆمەتبار دەکرد. هەڵبەت ئەو بڕیارنامەیەش هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی ئێمەی بەدەستەوە نەدەدا، بەڵام لەباری دەروونییەوە هەلێکی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا ڕەخساند بۆ ئوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر پاش پسندکرانی، دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی ئێران.
بەقایی سەبارەت بە بوونی ڕێکارێک بۆ سنووردارکردنی زانیارییەکانی ئاژانس، ڕوونی کردەوە: دەبێ لەوە بکۆڵینەوە کە ئەوان نیگەرانی چین، ئەوان پڕۆسەی دیپلۆماتیکیان تێک دا و زیانیان بە مافی نێودەوڵەتی گەیاند و ئەویش لە کاتێکدا کە دامەزراوەگەلی ئێمە 24 کاتژمێرە لە ژێر چاودێریی ئاژانسدا بوون و لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو، هیچ بەڵگەیەک لەبارەی چەواشەکاری لە ئامانجی ئاشتیخوازانەی ئێمە بڵاو نەبۆتەوە و هەر بۆیە هیچ پاساوێک بۆ دەستدرێژی و کرانە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بوونی نییە و نابێ بە ئاسانی لەم باسە تێپەڕین کە ئەوان بە ئاشکرا لە دژی سەروەریی یاسا جووڵاونەتەوە.
ناوبراو لەبارەی پاشهاتەکانی گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئابووریی ئێران، ڕایگەیاند: هیچ کەس ناتوانێ بڵێ کە پێشوازی دەکات لە گەڕانەوەی گەمارۆکان و ئێمە ئەم پڕۆسەیەمان لە 2006 تا 2012 ئەزموون کردووە و لە 2012ـهوە بۆ هەڵوەشانەوەیان هەوڵمان داوە. هەر بۆیە ئێمە فیربووین کە چۆن وەک گەلێک بەرگری لە سەرفەرازی و سەربەستیمان بکەین و بەرەنگاری ئەو شەڕە نایەکسانە بین. بەڵام سوور دیارە کە هەڵمەتانە نادادپەروەرانەیە و ئێمە بێئەوەی هەڵەیەکمان کردبێت، ناشی ئاوا هەڵسوکەوتمان لەگەڵدا بکرێت. ئێستاش ئەوا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ چین و ڕووسیا و ئەندامانی تری ئەنجومەنی ئاسایشین و هاوکات خۆشمان بۆ هەر سناریۆیەک ئامادە کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوێستی چین و ڕووسیا لە ئەگەری گەڕانەوەی گەمارۆکان، ڕاشیگەیاند: مسکۆ و پێکەن ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە دژی گەڕانەوەی گەمارۆکانن و ئەوە بە کارێکی یاسایی، ئەخلاقی و سیاسیی دروست نازانن و ئێمە لەگەڵیاندا لە پەیوەندیداین و سەبارەت بە ئەورووپاش لامان وایە کە ئەوان ڕۆڵی خۆیان لە ناوبژێیەکی جێمتمانە بۆ دارەدەستیی ئەمریکا دابەزاندووە و ئەوەیە کە ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی پێشوازی لە کارابوونەوەی سنەپبەک دەکات و دەڵێن ئەورووپییەکان ڕێک بە فەرمانی ترامپ دەجووڵێنەوە.
بەقایی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر بەڵێنەکانی بەرجام، وتی: لە 2019دا ڕامانگەیاند کە ئامادەین دووبارە بگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانمان لە بەرجامدا، بەو مەرجەی ترۆئیکای ئەورووپی، یەکێتی ئەورووپا و دیترانیش بەڵێنەکانیان ڕاپەڕێنن. ئێستاش ئەگەر بەرجام بگەڕێتەوە و ئێمە لە سەر بەڵێنی خۆمانین. چونکە بەرجام پاڵپشتی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتە. ئێمە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش نین و ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن ئەمریکاوە پێشنیار کراوە و بە کۆدەنگیییەوە و تەنانەت بە دەنگی ترۆئیکای ئەورووپییەوە پەسند کراوە. ئەگەر ئەوان لانیکەمی نیازپاکیان نیشان دابا، هەوڵیان دەدا کە بەڵێنەکانی بەرجامیان دووبارە ڕادەپەڕاند و پاسان چاوەروان گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی دەبوون.
ناوبراو سەبارەت بە لایەنی بەرپرس لە بڕیاردان لە کشانەوە لە ئێنپیتی، وتیشی: لەباری یاساییەوە، تەڤڵبوونی هەر ڕێککەوتن و پەیمانێک لە بندەستی پەرلەمانە و بڕیاری کشانەوە لە "ئێنپیتی"ـیش لە لایەن ئەوانەوە دەدرێت و پاشان لە لایەن ئەنجومەنی نیگابانەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.
Your Comment