AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ١٤:١٢

کاردانەوەی چین بە هەڵمەتی ڕۆژئاوا دژی ئێران

کاردانەوەی چین بە هەڵمەتی ڕۆژئاوا دژی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی چین هەمبەر بە هەڵمەتی کاراکردنی سنەپ‌بەک لە لایەن ترۆئیکای ئەورووپی کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، وەزارەتی دەرەوەی چین بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە هەڵمەتی کاراکردنی سنەپ‌بەک لە لایەن ترۆئیکای ئەورووپی، ڕایگەیاند: پرسی ئەتۆمی ئێران لە قۆناغێکی هەستیاردایە و گفتوگۆ و دانوستانەکان دەبێ دەست پێ‌بکاتەوە. ئێمە داکۆکی لە ئاشتی و گفتوگۆ بۆ گەڕاندنەوەی پرسی ئەتۆمی ئێران بۆ سەر ڕەوتی دروستی دەکەین.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: داسەپاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەنگاوێکی هەڵە و ناسازێنەرە.

News ID 56590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha